بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ سوومریە نیووزدا ڕایگەیاند: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ قاسم عەرەجی و عرفان حەیالی وەزیری ناخۆ و وەزیری بەرگری و هەروەها ژمارەیێک لە فەرماندە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی پێکهێناوە.
بەوتەی سەرچاوەکە ئامانجی عەبادی لە پێکهێنانی کۆبوونەوەکە لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێی دۆخی ئێستای پارێزگا ئاڵۆزەکانی عێراقە کە بە بۆنەی دۆخی نالەباری ئابووری و کەم بوونی خزمەتگوزاریی گشتی خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment