یەکێتی هەڕەشە لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڕەشەی ئەوە لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکات کە ئەگەر بەرامبەر بە تۆمەتبارکردنیان بە ساختەکاریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، داوای لێبووردنیان لێ نەکەن، ئەوا سکاڵای یاساییان لە دژ تۆمار دەکەن.

کوردپرێس: لەمبارەیەوە بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە باسنیوز-ی ڕاگەیاند: "ئەگەر ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکاندا کرا بێت، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان دەتوانێ یەکلایی بکاتەوە، بەڵام بەخشینەوەی تۆمەت لە ھەر لایەنێکەوە بێ، کارێکی باش نییە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێتی دەتوانێ سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو لایەنانە تۆمار بکات کە تۆمەتی ساختەکردنیان ئاراستە کردوون.

ئەندامەکەی سەکردایەتیی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو، کە ئەو بەڵگانەی گۆڕان بۆ دادگەی بردووە، ئەگەر لەلایەن دادگەوە یەکلا کرایەوە، ئەوا مافی خۆیانە بەڵام ئەگەر یەکلا نەکرایەوە، ئەوا ئەبێ داوای لێبووردنمان لێ بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16558

Your Comment

You are replying to: .
captcha