په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوواندنی دوو یاسای ڕاگه‌یاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوواندنی دوو یاسای به‌ واژۆی جه‌عفه‌ر ئیمنیكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 15ی حوزه‌یران په‌رله‌مانی کوردستان کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه‌ به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017ی یاسای دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دوو یاسای ده‌رچوواند.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه‌ هه‌ر دوو یاسای ژماره‌ 10ی ساڵی 2018 یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و یاسای ژماره‌ 7ی ساڵی 2018 یاسای كارپێكردن به ‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره‌ 3ی ساڵی 2006 ده‌رچوواندن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌ دانیشتنی ژماره‌ 6ی ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌دا و یاسای كارپێكردن به ‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ دانیشتنی ژماره‌ 2ی ڕۆژی 1ی ئه‌م مانگه‌دا ڕێكاره‌ یاسایییه‌كان و پرۆسه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌نجام دراوه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16553

Your Comment

You are replying to: .
captcha