به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق به بڕیارێک به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌جه‌فی له کاره‌که‌ی دوور خسته‌وه و عه‌لاء غه‌ریبی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی شاره‌که دیاری کرد.
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌و ھات ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ی تهمووز خۆپیشاندانی دانیشتوووانی به‌سره و نه‌جه‌ف دژی که‌می خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌ستی پێکرده‌وه.
خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره له به‌رده‌م بینای پارێزگا کۆ بوونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه به غازی فرمێسک‌ڕێژ ھێرشیان کراوه‌ته‌سه‌ر و به‌و ھۆیه‌شه‌وه به ده‌یان خۆپیشانده‌ر بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون و ھاوکات کۆپته‌ری سه‌ربازی به سه‌ر شاره‌که‌دا ده‌سووڕێته‌وه.
خۆپیشانده‌رانی به‌سره له چه‌ند لایێکه‌وه چوونه‌ته ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگاوه و ھێزه ئه‌منییه‌کانیش ڕێگریان لێده‌که‌ن.
شایه‌نی باسه به‌ھۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و که‌می ئاو و کاره‌باوه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه خۆپیشاندان له شاره‌کانی باشووری عێراق سه‌ری ھه‌ڵداوه و له ھه‌ندێک شاریش توندوتیژی دروست بوووه و به‌و ھۆیه‌شه‌وه ژماره‌یێک که‌س کوژراون و بریندار بوون.
ھه‌ر به‌و ھۆیه‌شه‌وه حکوومه‌تی عێراق قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆی له به‌سره ڕاگه‌یاندوووه و نزیکه‌ی ٣٠ ھه‌زار سه‌ربازی له‌و شارانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان تێدایه بڵاو کردوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment