بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، سه‌عد حه‌دیسی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ پاراستنی ده‌زگا حكومییه‌كان و موڵک و ماڵی هاوڵاتییان.
سه‌عد حه‌دیسی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو رێز له هه‌موو جۆره خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه ده‌گرین، به‌ڵام كه‌سانێكی ئاژاوه‌گێر دزه‌یان كردوه‌ته نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه و ده‌یانه‌وێت ره‌وشی وڵات تێكبده‌ن.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد وه‌ک حكوومه‌ت زانیاری وردمان لایه كه كه‌سانێكی ئاژاوه‌گێر خۆیان خستوه‌ته نێو خۆپیشاده‌رانه‌وه و خۆپیشاندانه‌كان به ئاڕاسته‌ی تردا ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێن هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و موڵک و ماڵی هاوڵاتییان بۆیه به‌هیچ شێوه‌یێک رێگه به‌وه ناده‌ین.
وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق هۆشداریشی دا له به‌لارێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان و دروست كردنی توندوتیژی و هێرشكردنه‌سه‌ر ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و ماڵ و موڵكی هاووڵاتییان.
سەرچاوە: ئاوێنە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment