هه‌وڵه‌کانمان بۆ ڕزگار کردنی هاووڵاتییانی ئێزدی ژێر ده‌ست داعش به‌رده‌وامه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕزگاركراوانى كوردانى ئێزدى ڕای‌گه‌یاند: هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنى هاووڵاتییانى ئێزدى ژێر ده‌ستى داعش به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا توانیویانه‌ سێ هه‌زار و ٣١٢ هاووڵاتى ڕزگار بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن قائیدی ڕای‌گه‌یاند: له‌ پاش هێرشه‌كه‌ی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی چه‌كدارانی داعش كه‌ بۆ سه‌ر قه‌زاى شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئه‌نجامیان دا توانیویانه‌ سێ هه‌زار و ٣١٢ هاووڵاتى ئێزدى له ‌ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ڕزگار بكه‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى كه‌ له‌ به‌رده‌ستى ئه‌واندایه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار هاووڵاتی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش ماون و ڕزگار نه‌كراون و هه‌وڵه‌کانیشیان به‌رده‌وامن بۆ ڕزگار كردنیان."

به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕزگاركراوانى كوردانى ئێزدى ڕه‌خنه‌ى له‌ حكوومه‌تى عێراق گرت به‌وه‌ى كه‌ "هاوكارییان ناكات بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تا ئێستا له‌ ژێر ده‌ستى چه‌كدارنى داعش ماون."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16512

Your Comment

You are replying to: .
captcha