پێویستە عێراق ئەو ناوچانە پڕ بکاتەوە کە مەترسی لە سەر هەرێمی کوردستان دروست دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بابەکر زێباری ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت پێویستە عێراق و هاوپەیمانان ئەو ناوچانە پڕ بکەنەوە کە مەترسی دوبارەبوونەوەی هێرشی سەر هەرێمی کوردستانیان تێدا بەدی دەکرێت.

کوردپرێس:

لیوا بابه‌كر زێباری، ڕاوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ده‌بێت هه‌موو لایێكمان هۆشیار بین ئه‌م گرووپانه‌ نایانه‌وێت ئارامیی كوردستان به‌رده‌وام بێت، دوژمن ده‌ستی زۆر دەڕوات و ئه‌م گرووپانه‌ هاوكارییان ده‌كرێت، باشترین نموونه‌ به‌كارهێنانی چه‌كی درۆنه‌ كه‌ به‌كاریان هێناوه‌ و كامێرای پێوه‌ بووه‌ و به‌ ئاسانی كۆنترۆڵ ناكرێت بۆ دوورمه‌ودا ده‌هاوێژرێت.

بابەکر زێباری لەبارەی هێرش کردن بە درۆنی پێشکەوتوو زیادی کرد: ده‌بێت كه‌سانی زۆر هونه‌ری و شاره‌زا بن تا ڕێگری له‌و تاكتیكانه‌ بكرێت و كاری هاوپه‌یمانانه،‌ ده‌بێت ڕێگری له‌مه‌ بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وان وه‌ك پێویست هه‌نگاویان نه‌ناوه‌".

ڕاوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكی هه‌رێم گوتیشی: "ده‌بێت واشنتۆن پلانی خێرای هه‌بێت بۆ ڕووبەڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپانه‌ و له‌م بارەیە‌وه‌ به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕی له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان هه‌یه،‌ ده‌بێت له‌ سنووری ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسی دروست ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر كوردستان كۆنترۆڵی بكه‌ن.

News Code 1650

Your Comment

You are replying to: .
captcha