کورده‌کانی تورکیا: شه‌ڕی ناو شار له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی جیهان- کورده‌کانی تورکیا ده‌ڵێن: به‌ بۆچوونی ئێمه‌ به‌ سه‌پاندنی سیاسه‌تی نوێی ده‌وڵه‌تی تورکیا و به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان‌ بۆ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان وه‌ک سوور و ئامه‌د شه‌ڕی ناو شار هێشتاکه‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ ساڵی 2015 له‌ تورکیا ده‌ستی پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاگربڕی 2 ساڵ و نیو له‌ نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا له‌ مانگی جووڵای 2015 وه‌ستا و خولێکی نوێ له‌ شه‌ڕی 40 ساڵه‌ی نێوان ئه‌و گرووپه‌ و سوپای تورکیا و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌ستی پێکرد.

هه‌ندێک ناوچه‌ی کوردنشینی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا وه‌ک ناوچه‌ی مێژووییی شاری کوردنشینی ئامه‌د خه‌ساری زۆری بینی و به‌و شێوه‌یه‌ که‌ ماڵپه‌ڕی IRIN -که‌ پرسی ئاواره‌کان و ڕووداو و شه‌ڕی جیهانی ده‌خاته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه- ڕای‌ده‌گه‌یێنێت‌ هێشتاکه‌ زیاتر له‌ 260 هه‌زار که‌س له‌ دانیشتوووانی ناوچه‌ی سوور نه‌یانتوانیوه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی تورکیا نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ده‌ست پێکردوووه‌ به‌ڵام پڕۆژه‌ی نوێی نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ سیمای سوننه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ناو بردوووه‌ و هه‌ندێک ناوچه‌ی مێژوویی وه‌ک سوور له‌ ئامه‌د که‌ ته‌نها چه‌ند مانگ پێش له‌ ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی ساڵی 2015 وه‌ک میراتی جیهانی له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان تۆمار کرابوو سیمایێکی نوێ و نائاشنای هه‌یه‌.

دانیشتوووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌ی نوێی نژیارڤانی له‌ ناوچه‌که‌ به‌ هه‌وڵێک ده‌زانن بۆ سڕینه‌وه‌ی پێکهاته‌ی مێژووییی ئه‌و ناوچانه‌ و نکۆڵی کردنی شوناسی مێژوویی و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی کورد. ئه‌وان پێیان وایه‌ که‌ شه‌ڕی ناو شار که‌ له‌ ڕووی شه‌ڕی فیزیکییه‌وه‌ کۆتایی هاتوووه‌ به‌ڵام هێشتاکه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و ئێستاکه‌ شوناسی فه‌رهه‌نگی و مێژووییی کورده‌کان ده‌کاته‌ ئامانج.

کورده‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ڵێین به‌ له‌به‌رچاوگرتنی نرخی زۆری خانوووه‌ نۆژه‌ن‌کراوه‌کان ئه‌وان ناتوانن ئه‌و خانوووانه‌ بکڕن هه‌ر بۆیه‌ مومکینه‌ هه‌ندێک که‌سی‌تر جگه‌ له‌ کورد له‌و ناوچانه‌ نیشته‌جێ بن و ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌توانێت گۆڕینی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی لێبکه‌وێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16446

Your Comment

You are replying to: .
captcha