حه‌سه‌ن ڕۆحانی و ئه‌نگێلا مێرکڵ پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆک کۆماری ئێران و ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا پێوه‌ندییێکی ده‌نگییان ئه‌نجام دا و له‌وباره‌وه‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕاگه‌یێندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و تێیدا هاتوووه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ په‌یوه‌ندییێکی ده‌نگیدا نائومێدیی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاره‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یاندوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یێنراوی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئێراندا ھاتوووه‌: حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆمار و ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ و چۆنێتیی مامه‌ڵه‌ کردنی وڵاتانی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ سزاکانی سه‌ر ئێران په‌یوه‌ندییێکی ده‌نگییان ئه‌نجام داوه‌.

وه‌ک له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ھاتوووه‌: ڕۆحانی به‌ ئه‌نگێلا مێركڵی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ پاكێجی پێشنیاری وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ ئێران "جێگه‌ی نائومێدییه‌" و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ ئه‌و پاكێجه‌ پێشنیاره‌ی پێشكه‌ش به‌ ئێران كراوه‌ نه‌خشه‌ڕێگایێكی به ‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوێستێكی جێبه‌جێکاری و هاریكاری ده‌ستنیشان نه‌كردوووه‌.

ڕۆحانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه‌: ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌دا له‌ ڤییه‌ننا، وڵاتانی ئه‌ورووپا ڕازی ببن به‌ هاریكاری كردنیان و ئه‌نجامدانی چالاكیی هاوبه‌ش ئه‌وا ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هاریكارییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپادا و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ وڵاتانی ئه‌ورووپای به‌شداربوو له‌ ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ ماوه‌یێکی دیاری‌كراویان له ‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتیی به‌رده‌وامیدان به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به ڕوونی رابگه‌یێنن.

له ‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نگێلا مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه‌ ئه‌و پاكێجه‌ پێشنیاره‌ی كه‌ پێشكه‌شی ئێران كراوه‌ بابه‌ته‌ گشتییه‌كان و بنه‌ما‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت و له‌پێناو تاوتوێ كردنی ورده‌كارییه‌كانیشدا پێویسته‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن.

مێركڵ جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌ورووپا لایه‌نگریی درێژه‌پێدان به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌:‌ دڵنیاین كه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا بمێنینه‌وه‌ و پێمانوایه‌ پێویسته‌ له‌ كه‌شێكی هێمندا درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كان بده‌ین.

له‌و پرسه‌شدا ئه‌مریکا ھه‌ڵوێستی توندی خۆی ڕاگه‌یاندوووه‌ به‌وه‌ی ھه‌ر کۆمپانیا و وڵاتێک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بکات ئه‌وا له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ سزا ده‌درێت له‌وه‌شدا وڵاتانی ئه‌ورووپا ناتوانن ھه‌ڵوێستی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان ھه‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16430

Your Comment

You are replying to: .
captcha