کوردپرێس:
بەپێی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە مەڕاسیمی سوێندخواردنی ئەردۆغاندا دیدارێکی کورتیان کرد و هەردوولا "جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و زیاتر پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كردووەتەوە".
له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانەوە پێشوازیی لێكرا. له دیدارێكی كورتدا به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆککۆماری توركیا، پیرۆزبایی لێکرد.
رۆژی دووشه‌ممه 9-7-2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆکی تورکیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یێكی زۆری سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان له ئه‌نقه‌ره به‌شداریی رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌ردۆغان-ی كرد.
نێچیرڤان بارزانی ژماره‌یێک دیدار و کۆبوونەوەی دیكه‌ی لە ئەنقەرە ئەنجام داون، لەوانەش لەگەڵ "عه‌بدووڵڵا گویل، سهرۆکكۆماری پێشووتری توركیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، سه‌رۆكی سوودان، میری قه‌ته‌ر، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین، سه‌رۆكوه‌زیرانی ته‌ته‌رستان، شاندی كۆماری ئیسلامیی ئێران، شاندی مۆنتینیگرۆ، شاندی ئیتاڵیا، شاندی ئازه‌ربایحان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، وزه، ئابووری توركیا و شاندی چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی به‌شدار له مه‌راسیمه‌كه".
سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو
Your Comment