نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئەردۆغاندا بەشدار دەبێت

بەشی تورکیا- بڕیارە ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە مەراسیمێکدا سوێندى یاسایی بخوات و سەرۆک وەزیرانى هەرێمیش بەشدار دەبێت.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەشداریی مەڕاسیمی سوێندخواردنی ئەردۆغان دەبێت کە بەپێی میدیاکانى تورکیا، لەمەراسیمەکەدا سەرۆکی ٢٢ وڵات و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی ٢٨ وڵاتی جیھان و سکرتێری گشتیی شەش رێکخراوی نێودەوڵەتی ئامادە دەبن.

یەکێک لەبەشداربوانى مەراسیمەکە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمە کە پێشتر لە پەیوەندییێکى تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنى لە هەڵبژاردندا لە ئەردۆغان کردبوو.

بەپێی خشتەى مەراسیمەکە، کاتژمێر چوار و ٣٠ خولەکى ئێوارە ئەردۆغان لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاسایی دەخوات و پاشانیش سەردانی مەزاری ئەتاتورک دەکات، کاتژمێر ٦ی ئێوارەش بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەرپرسی باڵای بیانی و ناوخۆیی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، رێورەسمی دەستبەکاربوونی ئەردۆغان دەستپێدەکات، دواتریش لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 16399

Your Comment

You are replying to: .
captcha