کوردپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەشداریی مەڕاسیمی سوێندخواردنی ئەردۆغان دەبێت کە بەپێی میدیاکانى تورکیا، لەمەراسیمەکەدا سەرۆکی ٢٢ وڵات و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی ٢٨ وڵاتی جیھان و سکرتێری گشتیی شەش رێکخراوی نێودەوڵەتی ئامادە دەبن.
یەکێک لەبەشداربوانى مەراسیمەکە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمە کە پێشتر لە پەیوەندییێکى تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنى لە هەڵبژاردندا لە ئەردۆغان کردبوو.
بەپێی خشتەى مەراسیمەکە، کاتژمێر چوار و ٣٠ خولەکى ئێوارە ئەردۆغان لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاسایی دەخوات و پاشانیش سەردانی مەزاری ئەتاتورک دەکات، کاتژمێر ٦ی ئێوارەش بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەرپرسی باڵای بیانی و ناوخۆیی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، رێورەسمی دەستبەکاربوونی ئەردۆغان دەستپێدەکات، دواتریش لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment