بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا زیادی کرد: دامەزرانی هەموو کونسووڵخانەکان لە هەر شوێنێکی عێراق و کردنەوەیان بەبێ ڕازامەندیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق مومکین نییە.
حەدیسی جەختی کردەوە کونسووڵخانەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی وڵاتانی بیانی و تۆکمە کردنی پێوەندیی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی دادەمەزرێن.
شایانی باسە پێشتر بەردی بناغەی گەورەترین کونسووڵخانەی ئەمریکا لە عێراق بە پانتایی 200 هەزار مەتری سێجا لە پارێزگای هەولێر دانرابوو و بڕیارە بینای ئەو کونسووڵخانە تا 5 ساڵی دیکە بکرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment