کوردپرێس، ساڵێک لە ئازادیی مووسڵ سەربە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق تێدەپەڕێت، ئەو شارە هێشتا وێرانەیە، بە چەشنێک کە هەزارن خانوو لە ماوەی شەڕی داعشدا بووەتە کەلاوە و بە هۆیەوە ئێستا سەدان هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵن.
هەر لەو بارەیەوە ئەنجومەنی پەنابەرانی نۆرویژ لە ڕاپۆرتێکیدا کە ڕۆژی هەینی بڵاوی کردەوە ڕایگەیاند: لە ئێستادا نزیک بە 54 هەزار خانوو لە مووسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری کاول کراون و 63 هەزار و 989 و بنەماڵەی ئەو شارە کە بریتین لە 383 هەزار و 934 کەس ئاوارن و ڕێژەی بێکاری لە نێو گەنجاندا زیاتر لە 80لەسەدە.
لە ڕاپۆرتەکەی ئەو ئەنجومەنەدا هەروەها جەخت کراوەتەوە لە ئێستادا نزیک لە 8 ملیۆن کەس ئاوارەی کۆڵانەکانی مووسڵن لە حەڵێکدا کە نۆژەن کردنەوەی ژێرخانە سەرەکییەکانی شاری مووسڵ لانی کەم 874 ملیۆن دولاری پێویستە.
ولفگانگ گریسمن، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پەنابەرانی نۆرویژ لە عێراق لەو بارەیەوە دەڵێت: ئازاد بوونی مووسڵ کە ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی عێراقی و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی وەک سەرکەوتن ناویان لێدەبرد نەبووەتە هۆی ڕزگار بوونی دانیشتووانی ئەو شارە لە ڕەنج و کوێرهوهری.
گریسم لەو بارەوە جەختیشی کرد لە بارودۆخی ئێستادا نزیک بە 90 لەسەدی بەشی ڕۆژئاوای شاری مووسڵ کەلاوەیە، بۆ نموونە 62 قوتابخانە بە تەواوی و 207 قوتابخانەی دیکە بەشێوەی ورد خەساریان بەرکەوتووە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی القدس العربی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment