ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان پێویستی به‌ پارتی داد و گه‌شه‌ نییه‌

به‌شی تورکیا- ئۆزگۆر ئۆزاڵ وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ لێدوانی ئه‌ردۆغان ده‌کات که‌ ڕای‌گه‌یاندبوو "ئه‌و وه‌زیرانه‌ی که‌ له‌ کابینه‌ی ده‌وڵه‌تدا ده‌بن سه‌ر به‌ هیچ حیزبێکی سیاسی نابن" و ده‌ڵێت: چیتر ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان پێویستی به‌ پارتی داد و گه‌شه‌ نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆزگۆر ئۆزاڵ وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌ لێدوانێکدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان چیتر پێویستی به‌ پارتی داد و گه‌شه‌ نییه‌. پارتی داد و گه‌شه‌ ناتوانێت وڵات به‌ڕێوه‌ ببات ئه‌گه‌رچی ئه‌ردۆغان به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌و بابه‌ته‌ نه‌کردوووه‌ به‌ڵام به‌ لێدوانه‌کانی ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌ ته‌واوه‌تی ئاشکرا کرد. ئه‌ردۆغان بڕیاری خۆی گرتۆته‌به‌ر که‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ جیاتی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌گه‌ڵ تیکنۆکراته‌کان ئه‌نجام بدات.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: سیاسه‌ت به‌ستراوه‌ به‌ ئه‌زموونی مرۆڤه‌وه‌ و ناکرێت له‌ کاتێکدا ڕێبازێک ده‌ست پێده‌که‌ن به‌ هه‌لقۆستنه‌وه‌ له‌ هه‌موان ته‌نانه‌ت وه‌زیرانی حکوومه‌تی پێشوو درێژه‌ به‌ ڕێبازه‌که‌تان بده‌ن. ئێمه‌ پشتیوانیمان له‌ حکوومه‌تێک ده‌کرد که‌ له‌ ئیراده‌ی په‌رله‌مان بێته‌ده‌ره‌وه‌. ئێمه‌ پشتیوانیمان له‌ دیموکراسیی په‌رله‌مانی ده‌کرد.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16356

Your Comment

You are replying to: .
captcha