به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووریه گوڵمه‌ن مامۆستایێکی تورکیا به دوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نیشتمانیی تورکیا له کاره‌که‌ی دوور خرایه‌وه. ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌و کاره خۆپیشاندانی سه‌ر شه‌قامی ئه‌نجام دا و به دوای ده‌ستگیر بوون و زیندانی کرانی مانگرتنی 324 ڕۆژه‌ی ئه‌نجام دا که ئه‌و بابه‌ته ئازادکرانی ناوبراوی به‌دواوه بوو. ئێستا جارێکی‌تر ئه‌و مامۆستا ده‌رکراوه‌ی تورکیا له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری تورکیاوه ده‌ستگیر کراوه.
گوڵمه‌ن ده‌ستگیرکرانی خۆی له توویته‌ر ڕاگه‌یاندوووه و نووسیویه‌تی: ڕایان‌گه‌یاندوووه که من که‌سێکی داواکراوم و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش منیان له پله‌کانی فڕۆکه هێناوه‌ته خوار و ئێستا بۆ بنکه‌ی پۆلیس ده‌گوازرێمه‌وه.
نووریه گوڵمه‌ن به دوای ئه‌وه‌ی که له زینداندا به بۆنه‌ی مانگرتن له خواردن زۆر لاواز بوویه‌وه به گوشاری داموده‌زگاکانی مافی مرۆڤ و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی تورکیا له زیندان ئازاد کرا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment