به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ماڵپه‌ڕی غه‌دپرێسی راگه‌یاند: "ڕۆژی چوارشه‌ممه 4ی ته‌مووز كۆبوونه‌وه‌یێک له نێوان به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له داقوق به‌ڕێوه چوو و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر دوو لا له ناحیه‌ی له‌یلان له سنووری پارێزگای كه‌ركووک درا."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كرد "كۆبوونه‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه له نێوان هه‌ر دوو لا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش."
پێشتریش شه‌لال عه‌بدول قایمقامی خورماتوو به هه‌مان ماڵپه‌ڕی راگه‌یاندبوو چه‌ند فه‌رمانێک له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ركراون و به گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانانه پێشمه‌رگه له 3 میحوه‌ره‌وه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كردوووه كه سه‌رله‌به‌یانیی چوارشه‌ممه له نێوان قه‌زای خورماتوو و كفری ده‌ستی پێكردوووه.
شایانی باسه؛ دوای ڕووداوه‌كانی 16 ئه‌کته‌وبر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووک و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی ئه‌و ناوچانه ڕووی له داڕووخان كردوووه به جۆرێک به‌مدواییانه چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه ده‌ستیان به ڕێكخستن و چالاكییه‌كانیان كردۆته‌وه و به شێوه‌یێكی نیمچه‌رۆژانه هێرش و كرده‌وه‌ی رفاندن و ته‌قینه‌وه له سنووری پارێزگاكانی كه‌ركووک، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌ر بۆیه‌ش ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یێكه پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment