بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "خەڵکی عێراق بەدەست ئەو جۆرە توندوتیژی و پێشێل کردنی سەروەرییان ئازار و مەینەتی زۆریان چەشتووە."
جەختیش دەکاتەوە واشنتن "ئێجگار توڕەیە" بە بیستنی هەواڵی هێرش کردنەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بەئامانجگرتنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
شەوی رابردوو وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی کوردستان رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە رێگەی درۆنی TNT کراو بووە، ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.
لای خۆیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هيچ پاساوێک بۆ هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر نييه و له زيان و تێکدانى سهقامگيرى و ئاڵۆزکردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديکهى لێناکهوێتهوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment