تەقینەوە لە بەغدا 8 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو تەقینەوە لە باکووری بەغدا روویاندا و لە ئەنجامی تەقینەوەکاندا هەشت کەس کوژران و بریندار بوون.

کوردپرێس:

ئەمشەو چوارشەممە دوو بۆمبی چێندراو لە نێو بازاڕی پەلەوەران لە ناوچەی شوعلەی باکووری بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە یەک کەس کوژراوە و حەوتی دیکە برینداربوون.

لە دوای ساڵی 2003ەوە، عێراق بە گشتی و بەغدا بە تایبەتی، رۆژانە تەقینەوە و پەلامار و کردەوەی تووندوتیژی بەخۆوە دەبینێت، بەهۆیەوە رۆژانە چەندین کەس دەبنە قوربانی، بۆیە وەک رێککارێکی ئەمنی چەندین شەقام و ناوچە لەو شارە داخراون.

News Code 16277

Your Comment

You are replying to: .
captcha