پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی عێراقی بەشداری ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە عێراقییەکان بۆ پاک کردنەوەی داعش ناکات، تەنیا هەماهەنگییێک دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەبارەی بەشداری کردنی هێزی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان بۆ پاک کردنەوەی داعش بە ڕایگەیاند: ئێمە بەشداریمان لە هیچ ئۆپەراسیۆنێک نەکردووە، تەنیا جۆرێک لە هەماهەنگی بچووک هەیە بۆ ئەوەی کێشەیێک لە نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست نەبێت، ئەوەش بۆ ئاگاداربوون لە جووڵەی ئەو هێزانەی حکوومەتی فیدراڵە.

لەبارەی ئەو سنوورانەی کە ئۆپەراسیۆنی عێراقی تێدا دەکرت، بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەی خستە روو، کە لە ناوچەی قەرەچووخ، خورماتوو، قەرەتەپە و قادرکەرەم ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدرێن، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکانیش بۆ گەڕانە بەدوای تیم و شانە نوستووەکانی داعش دا.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە هیچ داوایێکیان بۆ بەشداری کردن، لە ئۆپەراسیۆنەکان لێ نەکراوە، هەورەها هیچ ڕێککەوتنێکیش لەو بارەیەوە نییە، دەشڵێت: خاڵێکی دیکەی هەماهەنگی ئێمە بۆ ئەوەیە، کە ئەو ناوچانەی کوردنشینن بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانەوە تووشی کێشە، یان چۆڵ کردنی گوندەکانیان نەبن.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16276

Your Comment

You are replying to: .
captcha