بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیراندا توانی دەنگی زۆرینەی خەڵک بۆ 5 ساڵی داهاتوو بەدەست بێنێت و پێش هەڵبژاردنەکان جەختی لەسەر بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێزە کوردەکان لە تورکیا و سووریا کردبوو. هەندێک لە کارناسان دەڵێن ئەو شەڕە پاش سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا درێژەی دەبێت و ئەگەری ئاشتی لە نێوان حکوومەتی تورکیا و هێرە ناڕازییەکانی کورد زۆر کەمە.
سونر چاگپتای، لە ئەنستیتۆ واشنتن لە کۆبوونەوەیێکدا کە بۆ تاوتوێی پاشهاتەکانی هەڵبژادرنی تورکیا بەڕێوەچوو جەختی کردەوە: بە ئاوڕدانەوە لە هاوپەیمانێتی لە نێوان پارتی داد و گەشە و پارتی توندئاژۆی ناسیۆنالیستیی نەتەوەپەرەستی تورکیا، ململانێ ناوخۆییەکان لەسەر مەسەلەی کورد کێشەی زیاتر بەخۆوە دەبینن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەری هەیە تورکیا سیاسەتێکی توندتر هەمبەر هێزە کوردەکان لە سووریا و هێزەکانی پەکەکە لە عێراق بگرێتەبەر و هەروها ڕەخنەی زیاتر لە پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ کوردەکانی سووریا دەگرێت.
لیزل هینس مامۆستای کولێجی جان هاپکینز لەبارەی کاریگەریی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەسەر مەسەلەی کورد لەو کۆبوونەوەدا وتی: بەئاوڕدانەوە لە بەهێزتر بوونی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا و کاریگەریی ئەو پارتە لەسەر حکوومەتی ئەردۆغان، کەشی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی مەسەلەی کوردەکان خراپتر دەبێت.
ڕیچ ئوتزن، ڕاوێژکاری ئەرتەشی ئەمریکا و ئەندامی ئەرکانی بەرنامەڕێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پاشهاتەکانی هەڵبژادرنی 24ی حوزەیرانی 2018 بۆ کوردەکانی لەو باوڕەدایە: تورکیا بەردەوام دەبێت لە ناڕەزایی پیشاندان بە سیاسەتەکانی ئەمریکا هەمبەر کورد بەڵام بەئاوڕدانەوە لە هەڵوەشانەوەی پڕۆژەی ناوچەیێکی کوردی لە باشووری تورکیا، پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا ڕووبە باشی دەڕوات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment