به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر ڕای‌گه‌یاند: وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆ و قسانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ده‌رباره‌ى ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاکان له سێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم ڕوویان داوه و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه لایه‌نێكى دیاریكراو یان وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ستى له پشت ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاكان هه‌بێت بۆ له‌ناوبردنى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى.
ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وتیشی: "كۆگاکان به شێوه‌یێكى مه‌ركه‌زى و زانستى دروست نه‌كراون و كۆگاكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كۆنن و به كه‌ڵكى عه‌مبار كردنى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى وه‌زاره‌ت نایه‌ن و ڕووداوه‌كانیش له كۆگا لاوه‌كییه‌كانى یه‌كه‌كانى پێشمه‌رگه ڕووی داوه 30 بۆ 40 پارچه چه‌ک ده‌بن و له دهۆک و هه‌ولێر چه‌كى هێزه‌كانى زێره‌ڤانین و له سلێمانیش چه‌ک هێزه‌كانى 70 بوون."
ناوبراو ده‌رباره‌ى جۆر و چه‌كى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له كۆگاكاندا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌شێک له‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییانه ده‌ستكه‌وتى شه‌ڕى داعشن و چه‌كى كۆن و به‌شێكیش له چه‌كه‌كان هی هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانه به‌ڵام لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه پێكهێندراوه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment