کوردپرێس:
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند: پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق كاتێكی زۆر ناخایه‌نێت، به‌تایبه‌ت دوای نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان له‌یه‌كتر، ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی كورد و سوننه‌ش په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن له‌پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.
ناوبراو ئاشكراشی كرد، ڕه‌نگه له‌ناو شیعه‌كاندا 3 گروپ یه‌كبگرن و دوو لایه‌نی كوردی و گروپه سوننه‌كانیش له‌گه‌ڵیان رێكبكه‌ون به‌ئامانجی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئاماده‌كارییه‌كانی حزبه‌كه‌ی بۆ پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كان ئاشكرا كرد و وتیشی: درێژنه‌كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هۆكارێكه تا لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌له بكه‌ن له‌پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئاشكراشی ده‌كات نه‌مانی ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه، هه‌لێكی باشی هێناوه‌ته پێشه‌وه كه لایه‌نه‌كان بتوانن دانیشتن بكه‌ن و به‌شێوه‌یێكی جدیتر باس له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بكه‌ن".
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
Your Comment