کوردپرێس:
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی رایگەیاند "چاودێرمان لەنێو کۆگاکانی ئەژمار و جیاکردنەوەی سندووقەکانی دەنگدان لە کەرکووک هەیە، بەڵام ژمارەیان کەمن، مۆبایلەکانیان لێوەرگیراوە بۆ ئەوەی پەیوەندیمان پێوەنەکەن و ئێمەش پەیوەندییان پێوە نەکەین، تاوەکوو ئەو کاتەی ئەژمار و جیاکردنەوەکانی دەستیی دەنگەکان تەواودەبن".
ئەرشەد ساڵحی رایگەیاند "بەپێی زانیاری نێو کۆگاکان، جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ئەو ئەنجامانە هەیە، کە پێشتر بە ئەلیکترۆنی راگەیێندراوە لەگەڵ ئەوەی ئێستا کە بە دەست جیا کراوەتەوە".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی گوتیشی "ئەگەر رێژەی ساختەکارییەکان زۆر بوون، کە هەر ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت، ئەوا هەنگاوی نوێ دەنێین بۆ ئەژمار و جیاکردنەوەی دەستی تەواوی سندووقەکانی دەنگدان".
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە پارێزگای کەرکووک، کە 12 کورسی هەیە، لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شەش کورسی و تورکمان و عەرەبیش هەر یەکەیان سێ کوردسیان بەدەستهێنا.
ڕۆژی سێشەممە 3-7-2018، ئەژمار و جیاکردنەوەی دەستی بۆ سندووقەکانی دەنگدانی پارێزگای کەرکووک دەستی پێکرد و پارێزگاکانی دیکەش دەگرێتەوە، بەڵام تەنیا ئەو سندووقانە دەژمێردرێنەوە کە سکاڵایان لەسەرە.
Your Comment