هۆکاری خواستی کوردەکان بۆ دانووستان لەگەڵ حکوومەتی سووریا

بەشی جیهان- کارناسێکی ئەنستیتۆ ڕان پول دەڵێت کوردەکانی سووریا بە هۆی ناڕەزایی دەربڕینی عەرەبەکان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی ئەوان و هەروەها ئەگەری چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە سووریا، دەیانەوێت لەگەڵ حکوومەتی سووریا لەبارەی بەڕێوەبەریی ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە ڕێبکەون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ویتنی وب، کارناسی ئەنستیتۆ ڕان پول لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی ئەگەری ڕێکەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە دەنووسێت: کوردەکان بە دوو هۆکارەوە بەنیازن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕێکەون: ئەوان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەمریکا متمانەی پێناکرێت و دووهەم ئەوان تووشی ناڕەزایی دەربڕینی عەرەبەکانی دانیشتووی ناوچە ژێر کونترۆڵیان بوونە.

ناوبراو لە لێکدانەوەیێکدا کە لە ماڵپەڕی مینت پرس بڵاوی کردۆتە دەنووسێت: ئەمریکا بەڵێنی دابوو پشتگیری بەرهەڵستکارانی دەرعا بکات هەمبەر هێرشی حکوومەتی سووریا بەڵام کاتێک ئۆپەراسیۆنەکە دەستی پێکرد ڕایگەیاند ئەوان نابێ چاویان لە یارمەتیی ئەمریکا بێت. کوردەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەمریکا هاوپەیمانێکی متمانە پێکراو نییە، بەو هۆیشەوە خواستی خۆیان بۆ دانووستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی پیشان دەدەن.

ویتنی وب جەخت دەکاتەوە ئەمریکا پشتگیریی کوردەکانی نەکرد هەمبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و مەنبەج بۆیەش هیچ تەزمین و دەستەبەریێک نییە ئەمریکا پاش سەرکوتی بەرهەڵستکارن لەلایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە پاڵپشتیی کوردەکان بکات بۆیەش کوردەکان بڕیاریان داوە بە زووترین کات دانووستانەکانیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا دەست پێبکەن.

ناوبراو دەڵێت ڕێکەوتنی نێوان کورد و حکوومەتی سووریا ئەمریکا مەجبوور دەکات ئەو وڵاتە بەجێ بێڵێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16230

Your Comment

You are replying to: .
captcha