کوردپرێس:
فیلیز کرستچی ئۆغڵوو نوێنەری ئەنقەرە لە پەڕلەمانی تورکیا لە پشکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە یادداشتەکەیدا ئاوای نووسیوە: " دەمسوورە و پشتئەستوورە لە دەسەڵاتی ڕەهای دەوڵەت. وتوویەتی ئیزن نادات ئێمە بژین... ئەو قسانەی بەرانبەر بە ژنێک کردووە... لە هەموو ئەوانە گەڕێن. ئەو قسانەی بەرانبەر بەو ژنە کردووە کە ئەندامی سەرۆکایەتیی پەڕلەمانی تورکیایە... لەوەش گەڕێن بەرانبەر بە سەرۆکی حیزبێک ئەو قسانەی کردووە... لەوەش گەڕێن دەزانن ئەو قسانەی بەرانبەر بە ژنێک کردووە کە هاوسەرەکەی بە قەتڵێکی ناڕوون و گوماناوی کوژراوە. ئەو ڕۆژەی دووهەم منداڵی خۆی لە ئامێز دەگرت هاوسەرەکەی بە شێوازێکی گوماناوی کوژرا... ئەو قسانەی بەرانبەر بەو ژنە کردووە... نەخوازەڵا بە تەلەفون نەک ڕووبەڕوو. بە بێ ئەوەی گوێ لە قسەکانی لایەنی بەرانبەریشی بگرێت تەلەفونەکەی داخستووە... ئەوەندە لە خۆی لە دەسەڵاتە ڕەهاکەی پشتیوانی خۆی دڵنیایە کە ئامادەیە بە هەموو شێوازێک بێشەرمی بکات.
ئەم دەوڵەتە داوای لێبوردن بە پەروین بۆڵدان قەرزدارە بەڵام وەزیری ناوخۆ بەو سووکایەتی کردنە پێی وایە کە ئەرکی خۆی ڕاپەڕاندووە. ئەرکی وەزیری ناوخۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانە و دەبێت ڕێگری بکات لە سەرهەڵدانی تاوان لە وڵاتەکەیدا. بۆیە وەزیری ناوخۆی بەرپرسیارە لە بەرانبەر هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایەدا. دەزانێت کە هەل، هەلی ئەوە. بەڵام بوێر ئەوەی بەبێ ئەوەی دەیان پارێزەرەکەی خۆی پێبێت سەردانی شوێنێک بکات... بەڵام مەوزووع تەنها بوێری نییە. مەوزووع ئەوەیە کە دەبێت سنوورەکانی شەخسی بپارێزرێن. کەس ناتوانێت هەڕەشە لە سەرۆکی پارتێکی سیاسی بکات کە هەڵگری ملوێنان دەنگی هاووڵاتییانی تورکیایە.
Your Comment