کارگێڕی ئەمریکا لە ئەنقەرە: یەپەگە لە دۆخی مەنبەج گەیشتووە

بەشی جیهان- فیلیپ کۆسنت کارگێڕی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە وتوویەتی یەپەگە لە دۆخەکەی مەنبەج گەیشتووە و بەڵێنی داوە بۆ داڕشتەی نوێ هاوکاریمان بکات.

کوردپرێس:

فلیپ کۆسنت کارگێڕی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بە هەواڵنێرانی وت: ڕێکخستنەوەی پێوەندیی نوێان ئەمریکا و تورکیا یەکەمایەتیی ئەمریکایە. هەردوو دەوڵەتی ئەنقەرە و شەنتۆنیش پەیامی خۆیانیان لەو بارەیەوە دەرکردووە. ئەگەرچی مەوزووعی هەڵواسراوی زۆر لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەیە بەڵام ئێمە ڕوانینی ئیجابیمان هەیە بۆ داهاتووی پێوەندییەکانمان.

ناوبراو گوتیشی: داڕشتەیێکی نوێ لە باکووری سووریا سەرهەڵدەدات و ئەوەش کەشێکی ئیجابیی خولقاندووە لە نێوان هەردوو وڵاتی تورکیا و ئەمریکا.

کۆسنت ئیدعاشی کردووە بەڕێوەبەرایەتیی ئیداریی مەنەج دەدرێت بە خەڵکی خۆجێیی ئەو شارە و بەگشتی باس کردن لە وردەکارییەکانی ئەو بابەتە هیچی تێدا نییە بەڵام پێویستە بیڵێم کە یەپەگە لە بابەتەکە گەیشتووە و بەڵێنی داوە هاوکارمان بێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەو داڕشتە نوێیەی مەنبەج.

News Code 16221

Your Comment

You are replying to: .
captcha