کوردپرێس:
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تدا ئاماژه‌ی پێكراوه، "له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری توركیا، نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له ئه‌ردۆغان كرد، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك كۆماری توركیا سوپاسى نێچیرڤان بارزانىی كرد".
سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هەرێم دووپاتیشی كرده‌وه، "هه‌ردوولا پهیوندییهكانى هه‌رێمى كوردستان و توركیایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و پهیویهندییهكانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان به گرنگ بۆ هه‌ردوولا وه‌سف كرد".
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه و پێشهاته‌كان و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه، به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى نێوان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركیا بوون.
Your Comment