کەڵک وەرنەگرتن لە دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی کوردستان هۆکاری کێشەی کارەبایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی كوردستان روونكردنەوەیێكی بەپەلە لەبارەی كەمبوونەوەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەدات و پەرلەمانتارێكی گۆڕانیش هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبا دەگەڕێنێتەوە بۆ گرێبەستی دوو وێستگەی كارەبا لە هەرێم لەگەڵ حكوومەتی عێراق كە بەوتەی ئەو كارەبایان بۆ دابین دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای "بازیان" و "كەڵەک" كە توانای بەرهەمهێنانی بڕی زۆری كارەبایان هەیە، ئێستا كارەبا بۆ هەردوو پارێزگای كەركووک و موسڵ بەرهەم دەهێنن.

ناوبراو وتیشی: "بەهۆی ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم سوتەمەنی بۆ ئەو دوو وێستگەیە دابین ناكات، بۆیە گرێبەستیان لەگەڵ حكوومەتی عێراق كردووە بۆ ئەوەی كارەبا بۆ كەركووک و موسڵ دابین بكەن".

عەلی حەمە ساڵح راشیگەیاند: ئێستا ئەو دوو كۆمپانیایە (100%) لە خزمەتی حكوومەتی عێراقن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16188

Your Comment

You are replying to: .
captcha