ژمارەی چەكدارانی داعش لە دەوروبەری کەرکووک زیادیكردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داعش لە سنووری كەركووک ‌و دەوروبەری جموجۆڵیان هەیە، هەوڵی نانەوەی پشێوی و نائارامی لە ناوچەكەدا دەدەن، ئەوەش بەقسەی بەرپرسانی ئەمنی شارەكە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەفراسیاو کامل وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: ژمارەی چەكدارانی داعش لە سنووری حەویجە تادێت ڕوو لەزیاد بوون دەكات، بەشێوەیێک بەشەوان بەمەفرەزەی گەورە بەناوچەكەدا دەسوورێنەوە و بەشێک لەبەرپرسان ترسیان هەیە، هاوشێوەی ساڵی 2014 ئەو رێكخراوە دەست بگرێت بەسەر بەشێک لەناوچەكەدا.

وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای كەركووک، جەختی كردەوە پێناچێت داعش ئەو هێزەی هەبێت، كە بتوانێت 100% پشێوی لە كەركووكدا دروست بكات.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە كاتێكدایە چەكدارانی داعش لەدەوروبەری كەركووک جموجۆڵێكی فراوانیان هەیە، چەند شەوێک لەمەوبەریش هێزە ئەمنیەكانی كەركووک خرابوونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16184

Your Comment

You are replying to: .
captcha