هادی عامری شانسێکی زۆری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ده‌ڵێت: سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆکی نووسینگه‌ی سیاسیی حیزبی ده‌عوه‌ی عێراق بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێوه‌ندی به‌ ڕابردوووه‌وه‌ هه‌یه‌ و هادی عامری شانسێکی زۆری بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕزاق حه‌یده‌ری له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستا و سه‌رۆکی نووسینگه‌ی سیاسیی حیزبی ده‌عوه‌ پرسێکه‌ که‌ پێوه‌ندی به‌ ڕابردوووه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌شڵێت: دروست بیرکردنه‌وه‌ و عه‌قڵانییه‌تی ئه‌و حیزبانه‌ که‌ وڵات به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن ئامانجێکی هاوپه‌یمانێتیی نێوان سائیروون و فه‌تح دێته‌ ئه‌ژمار.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌ سێ خولی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ده‌ستی حیزبێکی سیاسیدا بوو به‌ڵام ئه‌و حیزبه‌ نه‌ک ته‌نیا هیچ کارێکی بۆ ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجام نه‌دا به‌ڵکوو دۆخی عێراق له‌ خراپ بۆ خراپتر ڕۆیشت.

ڕزاق حه‌یده‌ری وتیشی: هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح پێگه‌یێکی جه‌ماوه‌ری باشی له‌ نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق هه‌یه‌ و شانسێکی زۆری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "العراق نت"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16178

Your Comment

You are replying to: .
captcha