به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د زاگه لێپرسراوی كۆمیته‌ی گوێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له سنووره‌كه تا دێت زیاتر ده‌بێت له كاتێكدا ئه‌و ناوچه‌یه له نێوان ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی ئیتحادیدایه به‌ڵام سوپای عێراق ناتوانێت پارێزگاری له ناوچه‌كه بكات.
ناوبراو ئاشكراشی كرد: هێزی پێشمه‌رگه له سنووری ناحیه‌كه‌دا بوونی هه‌یه به‌ڵام به‌شێكی ناحیه‌ی گوێر و سنووره‌كه‌ی له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه پارێزگاری‌یان لێده‌كرێت و به‌هۆی بوونی ئه‌و مه‌ترسییانه‌شه‌وه ژماره‌یێكی زۆر له گوندنشینانی سنووره‌كه ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كردوووه ئه‌وه‌ش به تایبه‌ت دوای هه‌ست كردن به جموجۆڵه‌كانی داعش له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "تا ئێستا باس له جووڵه‌پێكردنی هێزی ئه‌منیی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه به ئاڕاسته‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش بدرێت پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له ئێستادا گرفته ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ناوچانه‌ی داعش تێیدا سه‌خته و قامیش و زه‌لی زۆری لێیه.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment