به‌رپرسێکی یه‌کێتی باس له‌ سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌ ناحیه‌ی گوێر ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتی‌ له‌ ناحیه‌ی گوێر مه‌ترسی جموجۆڵه‌كانی داعش له‌و سنووره‌ ئاشكرا ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامیی ئه‌و مه‌ترسییانه‌وه‌ ژماره‌یێكی‌ زۆر له‌ گوندنشینان ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كردوووه‌ و ڕاشی‌ده‌گه‌یێنێت: جووڵه‌پێكردنی‌ هێز پێویستی‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د زاگه‌ لێپرسراوی كۆمیته‌ی‌ گوێری یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكدا ڕای‌گه‌یاند: مه‌ترسییه‌كانی‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ داعش له ‌سنووره‌كه‌ تا دێت زیاتر ده‌بێت له ‌كاتێكدا ئه‌و ناوچه‌یه‌ له ‌نێوان ئیداره‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم و حكوومه‌تی‌ ئیتحادیدایه‌ به‌ڵام سوپای‌ عێراق ناتوانێت پارێزگاری‌ له ‌ناوچه‌كه‌ بكات.

ناوبراو ئاشكراشی كرد: هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری‌ ناحیه‌كه‌دا بوونی‌ هه‌یه‌ به‌ڵام به‌شێكی‌ ناحیه‌ی‌ گوێر و سنووره‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ عێراقه‌وه‌ پارێزگارییان لێده‌كرێت و به‌هۆی بوونی‌ ئه‌و مه‌ترسییانه‌شه‌وه‌ ژماره‌یێكی‌ زۆر له ‌گوندنشینانی‌ سنووره‌كه‌ ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كردوووه‌ ئه‌وه‌ش به ‌تایبه‌ت دوای‌ هه‌ست كردن به‌ جموجۆڵه‌كانی‌ داعش له ‌ناوچه‌كه‌دا".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كێتی ده‌شڵێت: ‌"تا ئێستا باس له ‌جووڵه‌پێكردنی‌ هێزی‌ ئه‌منیی‌ هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ به ‌ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ نه‌كراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ش بدرێت پێویستی‌ به ‌ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی‌ له ‌ئێستادا گرفته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ داعش تێیدا سه‌خته‌ و قامیش و زه‌لی‌ زۆری لێیه‌.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16173

Your Comment

You are replying to: .
captcha