عێراق هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌نارده‌ كردنی نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی توركیاوه‌ ده‌ست پێده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگای تورکیا چڕ ده‌کاته‌وه‌ و دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و تورکیا له‌وباره‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولجه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌ دانووستانداین بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێی به‌نده‌ری جه‌یھانی توركیاوه‌.

ناوبراو وتیشی: واده‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێی ئه‌و به‌نده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی دانووستانه‌كانی عێراق و توركیا و ھه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه‌.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكراشی كردوووه‌ كێڵگه‌كانی که‌رکووک له‌ ئێستادا توانای به‌رھه‌مھێنانی 220 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان ھه‌یه‌ له‌ ڕۆژێكدا و ئه‌و نه‌وته‌ش كه‌ ڕۆژانه‌ به‌رھه‌م ده‌ھێنرێت ڕه‌وانه‌ی پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ ده‌كرێت چوونكه‌ به‌ھۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ ئه‌و بۆرییه‌ی كه‌ نه‌وتی كه‌ركووک بۆ توركیا ده‌گواسته‌وه‌ زیانی زۆری پێگه‌یشتوووه‌ و له ‌ئێستاشدا حكوومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت ئه‌و بۆرییه‌ نه‌وته‌ به‌كار بھێنێت كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ھه‌رێمه‌وه‌ دروست كراوه‌ و نه‌وت ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یھانی توركیا.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16172

Your Comment

You are replying to: .
captcha