به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که ده‌بێ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ناوه‌ند و کۆگاکانی سندۆقی ده‌نگدان بپارێزێت و ده‌شڵێت: لیژنه‌یێکی باڵای ئه‌منی ئه‌رکی پاراستنی ئه‌و ناوه‌ند و کۆگایانه‌ی له ئه‌ستۆدایه.
ناوبراو وتیشی: پێشتر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای له هێزه‌کانی ئه‌منییه‌کانی تێکڕای پارێزگاکانی عێراق کردبوو که ڕێوشوێنی ئه‌منی له‌سه‌ر پاراستنی کۆگاکانی ده‌نگدان بگرنه‌به‌ر و هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه بۆ پاراستنی ئه‌و کۆگایانه.
سه‌عد حه‌دیسی جه‌ختیشی کرده‌وه: هێزه ئه‌منییه‌کان به شێوه‌یێکی زۆر باش ئه‌رکه‌کانیان ڕاده‌په‌ڕێنن بۆ پاراستنی ناوه‌ند و کۆگاکانی سندۆقی ده‌نگدان.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment