کوردپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.
ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەى بەوەش کردووە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیێک کەوتووە .
هەروەها وەزارەتى ناوخۆی هەرێم جەختی کردووەتەوە لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە .
ئەمشەو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر کە ئامانج لێی هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان بووە، هاوکات سێ مووشەکیش ئاڕاستەى بنکەیێکى سەربازیى تورکیا لە سنووری قەزاى بەردە ڕەش کراون.
Your Comment