کوردپرێس:
سەید عمار حەکیم لە بەیاننامەیێکدا وێڕای ئیدانەکردنی تەقینەوەکەی ئەم دواییەی کەرکووک داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد دەرفەت بە تیرۆریستەکا نەدەن دۆخی ئەمنیی عێراق تێک بدەن.
حەکیم لە بەیاننامەکەی خۆیدا هێرشی خۆکوژیی کەرکووک و لەسێدارەدرانی 8 کەسی سڤیللەلایەن داعشەوە ئێدانە دەکات و دەڵێت: ڕووداوە مەترسیدارەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە دەلالەتە لە سەر ئەوەی داعش هەوڵ دەدات خۆی بنوێنێت و بڵێت کە لە ناوچەکەدا بوونی هەیە بۆ ئەوەی مەعنەویاتی هاووڵاتییان تێک بدات.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وتەنی لە بەیاننامەکەیدا جەختیشی کردۆتەوە ئەرکی بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکانی عێراقە پڕۆژەی بەرگریکارانەیان هەبێت بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانی دوژمنان و هەموو هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی دەرفەت بە تیرۆریستان نەدەن مەعنەویاتی هاووڵاتییان تووشی خەلەل بکەن.
شیاوی ئاماژەیە تیرۆریستانی داعش پاش دەستپێکردنی ڕەوتی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق بە ئارپی جی و بە ئوتومبێلی بۆمبڕێژکراو ل کەرکووک دوو هێرشیان کرد و ژمارەیێک هاووڵاتیی مەدەنی کوژران و بریندار بوون و 14 هێزی ئەمنیی عێراقیش بریندار بوون کە ئەرکی پاراستنی بینای سندووقی دەنگدانیان وەئەستۆ بوو.
Your Comment