کوردپرێس:
حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە میانی سەردانکردنی میدیاکارانی بیانی لە عەفرین تیشکی خستۆتە سەر دۆخی عەفرین و توویەتی سەبارەت بە عەفرین پڕۆپاگەندە دژ بە تورکیا دەکرێت. بەڵام تورکیا بۆ ماوەیێکی تر لە عەفرین دەمێنێتەوە و پاشان ئەو کانتۆنە دەداتەوە بە عەفرینییەکان.
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتوویەتی لە 16 وڵاتی جیهانەوە 32 نوێنەری میدیاکان هاتوونەتە عەفرین. ئەمڕۆکەش نزیکەی 50 ڕۆژنامەنووس لە سنووری ئۆنجۆپینار لەگەڵمان کۆ بوونەوە. لە عەفرین هاووڵاتییان ژیانی ئاسایی خۆیانیان دەست پێکردۆتەوە. لێرە ژیان هەیە و کەس نەیبینیوە عەفرین وێرانەی تێدا بێت.
ئاکسۆی زیادی کرد عەفرینییەکان شارەوانیی خۆیانیان دامەزراندووە و لە نێو شارەکەدا کورد و تورکمان و عەرەب پێکەوە دەژین. پێکهاتەی ئەمنیی شارەکەش هێدی هێدی ڕادەستی هاووڵاتییانی دانیشتووی عەفرین دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختیشی کردەوە کە 140 هەزار پەنابەر لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە بۆ عەفرین و ئێمەش هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین ئەو هاووڵاتییانە لە سەر پێی خۆیان بوەستن. دیارە تا ئەو کاتەی لە دەرەوەی بازنەکە سەیر دەکەین قسەکردن بەدەم ئاسانە بۆیە ئێمە ویستمان بە چاوی خۆیان بیبینن کە تورکیا لێرە چ خزمەتگوزارییێکی ئاراستەی عەفرینییەکان کردووە.
Your Comment