هاوپه‌یمانی جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی به‌ره‌یێکی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ باشترین ڕێگه‌ بۆ تێپه‌ڕاندن و كۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم دروست كردنی به‌ره‌یێكی هاوبه‌شه‌ تا ئاستی یه‌ک لیستی له‌ نێوان ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی كه‌ ئامانجیان چاكسازیی ڕاسته‌قینه‌یه‌ له‌ هه‌رێمدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رێبوار كه‌ریم وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ڵێت: "پێویسته‌ كاری هاوبه‌ش له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا هه‌بێت و له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا به‌ره‌یێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێک هێزی سیاسیی سه‌ره‌كی له‌ هه‌رێم پێكهێناوه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ دۆخی هه‌رێم و عێراقدا."

وته‌بێژكه‌ی هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "هه‌ر هێز و لایه‌نێكی سیاسی پرۆگرامی ڕاسته‌قینه‌ی كاری چاكسازی بێت گرنگی پێده‌ده‌ن و ئاماده‌ن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن به‌ ئامانجی هێنانه‌كایه‌ی چاكسازیی راسته‌قینه ‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌ وڵاتدا."

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16147

Your Comment

You are replying to: .
captcha