به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وزی ڕووسیا بۆ تورکیا به مه‌به‌ستی هێرشی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریا و هه‌روه‌ها بێ‌لایه‌نیی ئه‌مریکا له‌و بابه‌ته له‌لایێک و ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له شاری مه‌نبه‌جی سووریا له لایێکی دیکه‌وه له‌رزۆکیی هاوپه‌یمانێتیی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕووسیای ڕوون کرده‌وه و ئاشکرای کرد که کورده‌کانی سووریا بۆ پاراستنی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵیان و پارێزراو بوونیان له هێرشی بیانییه‌کان به تایبه‌ت له‌لایه‌ن تورکیاوه ناتوانن پشت به زلهێزه بیانییه‌کانی دیکه ببه‌ستن.
کورده‌کانی سووریا ئاماده‌ییی خۆیانیان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ڕاگه‌یاند. به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر و له دوو دیمانه‌یدا ڕای‌گه‌یاند له کاتێکدا ده‌رفه‌تی دانووستان له‌گه‌ڵ کورد ڕه‌خساوه له هێزی زۆربێژی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان که‌ڵک وه‌رناگرین.
ئارۆن ستین توێژه‌ری باڵای پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له وتارێک که له ماڵپه‌ڕی "وار آن د روکس" بڵاوی کردۆته‌وه پێی وایه باشترین بژارده‌ی مومکین بۆ کورده‌کان ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریایه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که پێوه‌ندیی کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردوودا نه‌پچڕاوه مومکینه دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له سووریا بگه‌نه ڕێککه‌وتن.
ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌مریکا له دانووستانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا جێگایێکی نابێت و ڕێککه‌وتنی دوو لایه‌ن کارتێکه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا له سووریا و ئه‌و بابه‌ته له‌پێناو داواکارییه‌کانی دیمه‌شقه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment