به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا به ڕادیۆ "المربد"ی وتوووه: حیزبه سیاسییه‌کان پێش له بیرکردنه‌وه به ئه‌نجامی هاوپه‌یمانێتیی هه‌ڵبژاردن و کاندید بوونی که‌سێک بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق خه‌ریکن له‌سه‌ر ده‌ربازبوون له قه‌یرانی ئێستای وڵات گفتوگۆ ده‌که‌ن.
ناوبراو وتیشی: ده‌بێ هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌کان پاش په‌سه‌ند کردنی ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراقه‌وه ئه‌نجام بدریت.
ئارێز عه‌بدوڵڵا جه‌ختی کرده‌وه: یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی له نزیک بوونه‌وه‌ی حیزبه سیاسییه‌کان و بڕیاره‌کانیان ده‌کات بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ و ئیداره‌کردنی وڵات له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment