پارتی واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن قبووڵ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی له‌ ڕاگه‌یاندنی واده‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌فات که‌ره‌م سه‌رکرده‌یێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پێشوازیی ئه‌و حیزبه‌ ده‌کاته‌وه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی واده‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق که‌ له‌مدواییانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ په‌له‌ بکرێت له‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌کان و داوای ده‌ستپێکردنی گفتوگۆ له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌کات.

عه‌ره‌فات که‌ره‌م ده‌شڵێت: قۆناغی دانووستانی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق به‌ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16133

Your Comment

You are replying to: .
captcha