به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌فات که‌ره‌م سه‌رکرده‌یێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پێشوازیی ئه‌و حیزبه ده‌کاته‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی واده‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق که له‌مدواییانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که په‌له بکرێت له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌کان و داوای ده‌ستپێکردنی گفتوگۆ له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌کات.
عه‌ره‌فات که‌ره‌م ده‌شڵێت: قۆناغی دانووستانی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان حیزبه سیاسییه‌کانی عێراق به دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵه‌وه ده‌ست پێده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment