هاوپه‌یمانێتیی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی کێشه‌یێکی نوێ بۆ کوردی تورکیایه‌

به‌شی جیهان- گۆڤاری تایم ده‌نووسێت: ئه‌ردۆغان بۆ په‌سه‌ند کردنی به‌رنامه‌کانی له‌ په‌رله‌مان پێویستی به‌ پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌ و ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ باخچه‌لیش خوازیاری سه‌رکوت کردنی زیاتری کورد و هێزه‌کانی په‌که‌که‌یه‌‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌گه‌رچی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ بێ ده‌ردیسه‌ر توانیی 52 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان له‌ خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار وه‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵام بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان ناچار بوو هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حیزبی ناسیۆنالیستی توندڕه‌و واتا پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) پێکبهێنێت که‌ حه‌ز به‌ سه‌رکوت کردنی زۆری کورد و هێزه‌کانی په‌که‌که‌ ده‌کات‌.

گۆڤاری تایم شرۆڤه‌یێک له‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ئه‌نجام ده‌دات و زیاتر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات: دروسته‌ که‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ئه‌ردۆغان هێزێکی زیاتری له‌ تورکیا ده‌بێت به‌ڵام به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ حیزبه‌که‌ی نه‌یتوانیوه‌ به‌ ته‌نیایی زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بێنێت و ناچار بوووه‌ ببێته‌ هاوپه‌یمانی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست هه‌ر بۆیه‌ له‌ ماوه‌ی سه‌رده‌می 5 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خۆی له‌سه‌ر تورکیا پێویستی به‌ پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی MHP ‌هه‌یه‌ که‌ به‌ توندی دژ به‌ کورده‌کانه‌.

به‌ بۆچوونی گۆڤاری تایم، هاوپه‌یمانێتیی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی له‌ 5 ساڵی داهاتوو به‌ مانای سه‌رکوت کردنی زیاتری کوردی تورکیا و هێزی په‌که‌که‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ته‌نگه‌ژه‌ و ئاڵۆزی له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی تورکیا زیاتر ده‌بێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16131

Your Comment

You are replying to: .
captcha