به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئاماژه به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له تورکیا هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوووه و کاره‌کان بۆ دۆخی ئاساییی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له‌مه‌وبه‌دوا زیاتر ته‌رکیز له‌سه‌ر کاره‌کانمان ده‌که‌ین. له ئه‌نقه‌ره کاره‌کان به‌پێی به‌رنامه و وه‌ک جاران به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه تاکوو 9ی جووڵای ده‌وڵه‌تی داهاتووی تورکیا داده‌مه‌زرێت. ده‌وڵه‌تی نوێ به سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تییه‌وه ئه‌رکه‌کانی ڕاده‌په‌ڕێنێت.
ناوبراو وتیشی: به دوای ئه‌وه‌ی که بڕیاری تورکیا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ڕاگه‌یێندرا ڕێکخراوه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌په‌له شرۆڤه و شی‌کردنه‌وه‌یان ده‌ست پێ‌کرد. له‌باره‌ی تورکیا هه‌ندێک بڕیاریان ده‌دا و ئه‌مانه ته‌داخول له هه‌ڵبژاردنی تورکیا بوو به‌ڵام گه‌ل ئیزنی ئه‌و کاره‌ی نه‌دا. هیچ که‌س ناتوانێت سیاسه‌تی تورکیا له ده‌ره‌وه‌وه به‌دی بهێنێت. ته‌نیا هۆکارێک که له سیاسه‌تی تورکیا بڕیار ده‌دات ئیراده‌ی گه‌له.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ده‌شڵێت: له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه دژ به تورکیا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ئێمه بۆ چاره‌کردنی ئه‌و بابه‌ته ئیزن له که‌سێک وه‌رناگرین چوونکه بابه‌تی مانه‌وه، ئاسایش و سه‌ربه‌خۆییی وڵاته. هه‌ر کارێک پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment