دابه‌زینی ده‌نگی جه‌هه‌په‌ پێوه‌ندییێکی به‌ دیداری ئینجه‌ و ده‌میرتاش له‌ زینداندا نییه‌

به‌شی تورکیا- بۆڵنت تزجان وته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ئاماژه‌ به‌ دۆخی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زیندان ده‌کات و ده‌ڵێت: دابه‌زینی ده‌نگی جه‌هه‌په‌ پێوه‌ندییێکی به‌ دیداری ئینجه‌ و ده‌میرتاش له‌ زینداندا نییه‌،

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی جه‌هه‌په‌ له‌ به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنیدا وه‌ڵامی پرسیارێک ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری کارتێکه‌ریی نزیک بوونه‌وه‌ی جه‌هه‌په‌ به‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و دیداری موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زیندان له‌سه‌ر دابه‌زینی ده‌نگی ئه‌و حیزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌ هیچ له‌ونێک شتێکی وا له‌ئارادا نییه‌. له‌ کاتێکدا له‌ گۆڕه‌پانی ڕکابه‌ریی هه‌ڵبژاردن به‌شداری ده‌که‌ین و به‌ڵێنی تورکیایێکی دیموکراتیک به‌ گه‌لی تورکیا ده‌ده‌ین ده‌بینین که‌ له‌م گۆڕه‌پانه‌دا به‌ ناحه‌ق به‌ربژێرێک له‌ زینداندایه‌ و ناتوانێت له‌م گۆڕه‌پانه‌ ئاماده‌بوونێکی به‌رچاوی هه‌بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: کارێک که‌ موحه‌ره‌م ئینجه‌ بۆ سه‌ردان کردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ زیندان ئه‌نجامی دا کارێکی دروست بوو و له‌وباره‌وه‌ هه‌رگیز بیرمان له‌وه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و دیداره‌ کارتێکه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت. بیریش ناکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر سندۆقه‌کانی ده‌نگدان ده‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش له‌به‌رچاوی بگرین که‌ کارتێکه‌رییێکی نه‌رێنی هه‌یه‌ هه‌مدیسان ده‌بوا ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بداربا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16124

Your Comment

You are replying to: .
captcha