به‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم هه‌رێمی کوردستان زۆر لاواز بۆته‌وه‌

به‌شی جیهان- گونای یێڵدیز ده‌ڵێت: ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که‌ به‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ ساڵی 2017 له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ریان هه‌ڵدا له‌ ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه‌ خه‌سارێکی زۆری له‌ ناوچه‌که‌ دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گونای یێڵدیز کارناسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێی وایه‌ ئێستاکه‌ هه‌رێمی کوردستان نفووزێکی سیاسی و ئابووریی که‌می له‌ عێراقدا هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ بۆنه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌یه‌ که‌ پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ 25ی سێپتێمبێری 2017 له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ سه‌ریان هه‌ڵدا.

ناوبراو به‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵمانیی Qantaraی وتوووه‌: مومکینه‌ موناقشه‌ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌وان نه‌وت و گاز -به‌ دوای واژۆ کردنی هه‌ندێک گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانییه‌کان به‌ بێ ئاماده‌بوونی به‌غدا- ناسه‌قامگیریی زیاتر دروست بکات و ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ش له‌ ناو هه‌رێمی کوردستان زیاتر ده‌بێت.

ئه‌و کارناسه‌ له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی کۆمپانیا نه‌وتییه‌ بیانییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ بێ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ڕای‌ده‌ده‌گه‌یێنێت که‌ له‌مه‌وبه‌دوا فریودانی به‌غدا و هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ بواری نه‌وت و گاز هه‌ندێک مه‌ترسی بۆ ئه‌وانی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16123

Your Comment

You are replying to: .
captcha