به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 30ی 6ی 2018 فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ته‌نها له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كرێت ئه‌گه‌رنا هیچ ڕێککه‌وتنێک له‌وباره‌یه‌وه نییه و ئێمه‌ش ئاماده‌ین هێزه‌كانمان بنێرینه‌وه بۆ دروست كردنی هێز و بازگه و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌ڵام تا ئێستاش هیچ کۆبوونه‌وه‌یێکی فه‌رمی نه‌كراوه تا به‌غدا مه‌رجی هه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه.
ناوبراو وتیشی: "ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه جێناكۆكه‌كان له ڕووی ئه‌منییه‌وه جێگیر نییه و جموجۆڵی داعش و كوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتییان و په‌لاماردانی گونده‌كان زۆر بوووه، ئێمه‌ش هه‌ر له دوای ڕزگاركردنی حه‌ویجه كه وترا داعش كۆتایی هاتوووه، به‌پێی زانیاریه هه‌واڵگرییه‌كان پێمانوابوووه داعش له شاره‌كاندا به گه‌وره‌یی نه‌ماوه به‌ڵام خۆی ڕێكده‌خاته‌وه و به شێوه‌ی گرووپ له دیاله، که‌رکووک، خورماتوو، مه‌خموور و ناوچهكانیتر سه‌رقاڵی كاری تیرۆرستییه و پێویست ده‌كات ئێمه جارێكی‌تر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ میكانیزمی كۆنی پێش ساڵی 2014 بۆ هه‌ماهه‌نگیی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک و ناوچه‌كان بپارێزن."
جه‌بار یاوه‌ر سه‌باره‌ت به پاراستنی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم و به‌رگرتن له له‌شكركێشی توركیا ڕه‌تی كرده‌وه هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه سنوورییه‌كان هه‌بێت و وتی: "هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه سنوورییه‌كان بوونی نییه و ته‌نها پۆلیسی پاسه‌وانی سنووری عیراقی لێیه، ئه‌و جموجۆڵهشی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌یه و ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقیشه سنوور و ئاسمانی خۆی بپارێزێت كه گوێی خۆیان لێی خهواندوووه چوونكه ئه‌و له‌شكركێشییه پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه."
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment