ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ ماوەی سێ مانگ مەلا بەختیار-ی سڕ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سزا و ئاگادارکردنەوە بۆ هەریەکە لە مەلا بەختیار، قوباد تاڵەبانی و رێواز فایەق دەرکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی میدیایی رووداو کە لەگەڵ سەرچاوەیێکی نێو سەرکردایەتی یەکێتی قسەی کردووە، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کە لە قەلاچوالان بەڕێوەچووە، تاوتوێی چەند تەوەرێک کراوە لەوانە: کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی و هەروەها تاوتوێی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا و هەروەها لەگەڵ پارتی کردووە و بڕیاریان داوە کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی بەردەوام بێت.

ئەو سەرچاوەیەی نێو کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە رووداوی راگەیاندووە: "لە کۆبوونەوەکەدا دەنگدان لەسەر دوو بابەت کراوە، ئەوانیش سڕکردنی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئەمەش بەهۆی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی لە ماوەی رابردوودا بەناوی (لەبری بیرەوەری). هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ئاگادارکردنەوە بۆ هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی و رێواز فایەق کراوە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە بڕیارەکانی حیزب."

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا "هەرچەندە بەزۆرینەی دەنگ پەسندکراوە، بەڵام هێشتا ناکۆکی لەسەر ئەوە هەیە کە راگەیێندراو لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی و ئەو دوو بابەتە بڵاوبکرێتەوە یاخود نا."

لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەدات کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی ناوخۆی حیزب کراوە و دەشڵێت "کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و بەندە بەڕێوەچووە، کۆبوونەوەکەش دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی لە هەرێمی کوردستان و بەغدا تاوتوێ کرد و باس لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 161

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha