به‌غدا ده‌توانێت له‌ نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌كانی بكۆڵێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ به‌پێی ده‌ستوور به‌غدا ده‌توانێت له‌ نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌کانی بکۆڵێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا رۆستایی به‌ ڕادیۆی نه‌وای وتوووه‌: هه‌رچه‌نده‌ حكوومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسای نه‌وتی هه‌رێم كاروباری سێكته‌ری نه‌وتی خۆی ڕێكخستوووه‌ به‌ڵام یاسا ڕێگری له‌ حكوومه‌تی فیدراڵی ناكات لێپرسینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بكات.

ناوبراو وتیشی: "هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستووری عێراق دان به ‌یاساكانی هه‌رێم له‌ بواری نه‌وتدا ده‌نێت و هه‌رێم ده‌توانێت به‌پێی یاسا نه‌وتییه‌كانی كاروباری ئه‌و سێكته‌ره‌ ڕایی بكات به‌ڵام پرسی به‌ بازاڕكردنی نه‌وت له‌ ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی به‌غدایه‌ و كاری حكوومه‌تی هه‌رێم نییه‌."

زانا ڕۆستایی ڕاشی‌گه‌یاند: حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌توانێت له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراقدا له‌ پرسی ئیداره‌ی هاوبه‌ش و به‌بازاڕكردنی نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌كانی بكۆڵێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16079

Your Comment

You are replying to: .
captcha